ئاب 20, 2020 20:38 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا زوڵاڵ نییە

«جاسم ئەلبەخاتی» لە بارەی ڕێککەوتنەکانی بەغداو واشێنگتۆن لە گەشتەکەی کارمی بۆ ئەمریکا وتوویەتی: ڕێککەوتنی عێراق لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام ئاوێتەی نازوڵاڵی و بە ھەند نەگرتنە.

«جاسم ئەلبەخاتی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی  پێنج شەممە لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ ھەو.اڵدەریی ئیرنا ڕایگەیاندووە: سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەشتەکەی واشێنگتۆنی ھیچی دەست ناکەوێت، چونکو ئەزمونەکان ئەوەی دەرخستووە کە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام ئاوێتەی نازوڵاڵی و بە ھەند نەگرتن بوونە.

ناوبراو لە بارەی بانگەشەکانی ئەمریکا لەمەڕداکۆکی کرن لە عێراق جەختی کردووە کە ئەم داکۆکییانە قەت نە لە بواری ئابووری و نە سەرمایەنانەوەو وزەدا مسۆگەر نابێت.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق گرینگترین بەرنامەی گەشتەکەی کازمی کشانەوەی لەشکریتنی ئەمریکی یان دیاری کرانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی ئەم ھێزانە لە خاکی عێراق و ڕێزنان لە یاسای پەرلەمانی عێراق زانی و وتیشی لەم بوارەش دا ھیچ شتێکی ڕوون و زوڵاڵمان نییە.

ناوبرڕاو وێڕای تیشک خستنە سەر ئەمەی کە لە پرێس کۆنفرانسەکەی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات ھیچ ئاماژەیەک بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی نەکرا وتیشی: موستەفا کازمی پێش گەشتەکەی بەڵێنی ئەوەی دبوو کە لە دیداری سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی کشانەوەی لەشکریتنی ئەمریکی لە عێراق بکات.

لە دەقی بەیاننامە ھاوبەشەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو عێراق کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە جەخت لە سەرکەم کرانەوەی ھێزەکانی بیانی کراوە بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی تۆکمەوتەواوی ئەم ھێزانە لە خاکی عێراق نەکراوە.

سەرپەیڤ