ئاب 23, 2020 10:06 Asia/Tehran
  • گەشتی کازمی بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشتی ئاسایشتیی بەسرە

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دوای گەڕانەوەی لە واشێنگتۆن بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشتی ئاسایشتیی بەسرە سەردانی ئەم پارێزگایەی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم نووسی، کازمی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئاسایشتی لەوانە وەزیر نێوخۆ، گەییشتە پارێزگای بەسرە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ڕەوشتی ئاڵۆزی ئەم شارە دوابەدوای تیرۆری ھەڵسوڕاوانی کۆمەڵایەتی و ڕێبەرانی ناڕەزامەندیەکانی شەقام سەردانی بەسرەی کردووە.

کازمی شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو دوابەدوای تیرۆری دوو ھەڵسوڕاوی مەدەنی لەوانە ئافرەتێکی پزیشک، لە واشێنگتێنەوە بە بڵاوکردنەوەی توییتێک نووسی کە خەمساردای و بەچۆکدا ھتن لە ھەمبەر ھۆکارانی ئەم تیرۆرانە جێگای قەبووڵ نییە.

بەسرە لە شەوی شەممەی ڕابردووەوە بۆ ناڕەزامەندی بە تیرۆرەکانی حەوتەی ڕابردووی ئەم شارە بشێوییەکی بەربڵاو بەخۆیەوە دەبینێ و ناڕەزایان بینای پەرلەمانیان گڕ تێ بەردا. ھەڵسوڕاوانی مەدەنی و خۆپیشاندەران داوای ئەوە دەکەن کە دەوڵەت ھۆکارانی ئەو تیرۆرانە ناس کات و سزایان بدات.

سەرپەیڤ