ئاب 23, 2020 21:58 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ بەسرە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پێویستیی ھەوڵدانی بەبڕشتانە لە ئاراستەی گەڕاندنەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ بەسرە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی بەغدادئەلیەوم،«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی عێراق کە بۆ لێکدانەوەی ئاڵۆزییە ئاسایشتییەکان ئەم دواییەی بەسرە سەردانی ئەم شارەی کردووە، لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ فەرماندەرانی ئاسایشتی و سەربازیی بەسرە ڕایگەیاند: تیرۆری ھەڵسوڕاوانی مەدەنی، کاری تاقمە نایاساییەکانەو بە مەبەستی دروست کردنی ترس و بشێوی بۆ خەڵکی بەسرە ئەم کارە دەکەن.

کازمی بە دەربڕینی ئەمەی کە یاساشکاندن و تاوانکاری لەو بابەتانەن کە ناکرۆ بە ئاسانی چاوپۆشییان لێ بکرێت، داوای لە فەرماندەرانی ئاسایشتیی بەسرە کرد کە تاوانکاران بە زووترین کات ناس بکەن و ڕاپێچیان کەن.

کەسانی چەکدار ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ھێرشیان کردە سەر ترۆمبیلێکی ھەڵگری چوار ئافرەت لە شاری بەسرە کە لە ئەنجام دا دووانیان لەوانە پزیشکێک گیانیان لە دەست داو دوو سەرنشینەکەی دیکەش بە خەستی بریندار بوون.

سەرپەیڤ