ڕۆڵی دەزگا شۆڤارییەکانی ئەمریکا لە تیرۆرەکانی بەسرەی عێراق
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق باسی ڕۆڵی دەزگا شۆڤارییەکانی ئەمریکای کرد لە تیرۆرەکانی ئەم دواییەی پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «ئەلمەعلومە»، «موحەممەد ئەلبەلەداوی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە پارێزگاکانی «ناسریە»و «بەسرە» ئاشتی خوازانە نەبووەو لە ڕووداوەکانی خولەکانی پێشووی پارقزگای ئەنیار «دەچێت».
ئەلبەلەداوی بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووداوو تیرۆرە ئەنجام دراوەکان لە بەسرە بە یارمەتیی ڕاسپێردراوانی دەزگای شۆڤاریی ئەمریکا ئەنجام دەگرێ، داوای لە کالربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق کرد ھەتا باڵوێزخانەو کونسولخانەی ئەمریکا لە بەسرەیان لەژێر چاودێزی دا بێت.
لە مانگی ڕابردووەوە ھەتا ئێستا ھەشت کەس لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق تیرۆر کراون.
ناڕەزامەندی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە یەکەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ەوە دژی گەندەڵی و بێکاریی دەستی پێکراوەو لە ئێستاش دا بەردەوامە.