ئه‌یلوول 07, 2020 09:42 Asia/Tehran
  • بیروڕاگۆڕینەوەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە گەڵ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەروەخت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداریدا لە گەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق سەبارەت بە ڕێکارەکانی هێزمەندکردنی هاوکاریەکان لە نێوان بەغدا و ڕێکخراوی نەتەوەکان وتووێژی کرد .

 

مستەفا ئەلکازمی سەروک وەزیرانی عێراق لە دیداریدا لە گەڵ " جنین هنیس پلاسخارت " نوێنەری  تایبەتی  سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق سەبارەت بە ڕێکارەکانی  هێزمەندکردنی هاوکاریەکان لە نێوان بەغدا و ڕێکخراوی نەتەوەکان بیروڕای گۆڕیەوە .

سەرۆک وەزیرانی  عێراق  و نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەغدا لەو دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە  ڕێکارەکانی هێزمەند کردنی هاوکاری نێوان عێراق و ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ بەڕێوە بردنی هەرچی خێراتری هەڵبژرادنەکان بە جۆرێک کە نیشاندەری  ئیرادەی نەتەوەی ئێراق بێت  بیروڕایان گۆڕیەوە .

لە تەوەرەکانی  دیکەی  وتووێژی دوو لایەن دۆسیەی ئاوارەکان و هەوڵەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی گەڕانەوەی ئەو ئاوارەگەلە  کە ئەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان  ؛ ڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرنامەی خەبات بە دژی توندڕۆیی خوازی لە پێناو  دامەزراندنی کەشێکی  نیشتمانیی ئەمن و پاوەجێی بوو کە  چیتربوار بۆ گەڕانەوەی تڕوڕیزم خوش نەبێت .

سەرپەیڤ