کۆبونه‌وه‌ی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی ی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو
نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و مسته‌فا کازمی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند که هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌گیی ته‌واو له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا کردوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا نوسینگه‌ی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند:ڕۆژی سۆ شەممە «مستەفا کازمی» پێشوازیی له «قوباد تاڵه‌بانی»، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد که بە سه‌رۆکایه‌تیی وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد بوو.
به‌گوێره‌ی نوسینگه‌که، له کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پته‌وکردنی هاوکاری له‌نێوان داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت کرا‌و لەسەر ھاریکاری کردن و ھەبوونی روانگه‌یەکی هاوبه‌ش بۆ هێنانه‌دیی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی عیراق به‌گشتی جەخت کرایەوە.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که کازمی و قوباد تاڵه‌بانی به‌پێویستیان زانی هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌ولێرو بەغدا له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا هه‌بێت. جه‌ختیشیان کرده‌وه که ده‌بێت ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ئاسته‌نگه گه‌وره‌کانی وه‌ک دابه‌زینی نرخی نه‌وت و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاره‌سه‌ر بکات.