ئه‌یلوول 14, 2020 09:55 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کازمی بە بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق کاردانەوەی پێشاندا بە بۆچوونەکانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەدیدار لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستاو ئامادەییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەخت.

 

لە بەیاننامەی کازمی لەکاردانەوە بە قسەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان هاتووە: وێڕای ڕێز و سوپاسی فراوان ، ڕێنوێنیەکانی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵام لە دیدار لەگەڵ جنین هنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق بەدەست گەیشت. ڕێبازی ژیرانەی مەرجەعییەت و رێنوێنیەکانی بەڕێزی کە بنەماو ئەولەویەتی خەڵکی خۆشەویستی عێراق دێتە ئەژمار، ڕێنمای هەمیشەییمانە لەپێناو هێنانەدی ئارمانج و داواکاریی خەڵک لەهەڵبژاردنی پێش وەخت، سالم و دادگەرانەدا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها گوتی: حکومەتەکەی درێژە دەدا بەو هەوڵەکانی لەپێناو پاراستنی سەروەری، ڕەچاوکردنی دەسەڵاتی حکومەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی سەربازی ئەو کۆسپ و لەمپەرانەی لەبەردەمیدا بووەو هەیە.

کازمی گوتیشی: حکومەت سورە لەسەر لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ڕژانی خوێنی خەڵکی عێراق و لەوبارەوە، قۆناخی یەکەمی لێکۆڵینەوەو تاووتوێکردنەکان کۆتایی پێهاتووەو بەزوویی دەس دەکا بە قۆناخی دووهەمی لێکۆڵینەوە دادەوانییەکان و لەقاودرانی ئەو کەسانەی دەستیان بووە لە کوشتن وبریندارکردنی خەڵکی عێراق و سپاردنیان بە دەست عەداڵەت.

سەرپەیڤ