تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 21:05 Asia/Tehran
  • بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی عێراق دەسگیر کرا

دەزگای هەواڵگریی عیراق دەستگیرکردنی بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی داعشی لە ویلایەتی فەللوجە راگەیاند.

دەزگای هەواڵگریی عیراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاشکرایکردووە، لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی هەواڵگریی هاوبەشدا لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی بەغدا و پۆلیسی فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی بەغدا، "ئەبو سالم مەولا" بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ویلایەتی فەللوجە-ی داعش و براکەی، کە یاریدەدەری بووە، دەستگیرکرد.

دەزگای هەواڵگری رایگەیاندووە، هێزەکانی هەواڵگری لە قەزای فەللوجە تاوەکو پارێزگای بەغدا، بەتایبەتی لە ناوچەی دۆرە، بە وردی چاودێریی ئەو سەرکردەیەی داعشیان کردووە و دواتر دەستگیریان کردووە.

دەزگای هەواڵگریی دەشڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا هەردووکیان دانیان بەوەدا ناوە، کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە و لە ژمارەیەک کردەوەی چەکداریشدا دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی سڤیل بەشدارییان کردووە.

سەرپەیڤ