تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 14:53 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی حیزبوڵڵای عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی ئەمریکا دژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی

بەرپرسی ئاسایشتیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق داوای لە خەباتکارانی خۆڕاگری کرد کە لەوپەڕی ئامادە باشی دا بن ھەتا ئەگەر بێتو لەشکریانی ئەمریکی ھەر ھەنگاوێک دژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەڵگرن، زەبرێکی گورچکبڕیان لێ بوەشێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەیادین، «ئەبوعەلی عەسکەری»  بەرپرسی ئاسایشتیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: بە تاقمە خۆڕاگرەکان وتراوە لەوپەڕی ئامادەیی دا لە سەر مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی و ھەروەھا ئەو شاندانەی ڕژێمی زایونی چڕ ببنەوە کە بە بەردەوامی ھاتوچۆی ھێندێک لە بنکەکانی ئەمریکییەکان دەکەن. 

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای سەرکەوتنەەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستەکان لە ناوچەکەدا، ھەوڵی گوشارخستنەسەر ئەم ڕێکخراوەیەیان پەرە پێ داوەو ھەتا ئێستا چەندین جار مۆڵگەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبییان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووەتە ئامانج.

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پیلانەکەی ئەمریکا ھەڕەشە لە بنج و بناوانی عێراق و سەقام و پاوەجێیی ئەم وڵاتە دەکات، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، تاقمەکانی خۆڕاگری ئەگەر ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تاوانکارانە لە ئەمریکا ببینێت، ھیچ ھێڵێکی سوور ناپارێزێت و تەواوی دامەزراوە سەربازی و ئاسایشتی و ئابوورییەکانی ئەمریکا بەبێ ھەڵاواردن دەکاتە ئامانج.

سەرپەیڤ