تشرینی دووه‌م 02, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی سەرکەوتوانەی حەشدی شەعبی و ئەرتەشی عێراق لە پارێزگەی دیالە

هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەرتەشی عێراق بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی هاوبەش لە پارێزگەی دیالە، زیاتر لە 25 کیلۆمەتر لە باغو باغات و کێڵگەکانی ناحیەی خەیلانیەی ئەم پارێزگەیان لە تیرۆریستانی داعش پاککردەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەزام جەبووری لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی شەوی رابردوو بە راگەیاندنی ئەوەی کە لە هەڵمەتی سێ رۆژەی هێزەکانی ئەم رێکخراوە و ئەرتەشی عێراق لە پارێزگەی دیالە ، زیاتر لە 25 کیلۆمەتری دووجا لە باغات و کێڵگەکان لە ناحیەی خەیلانیەی ئەم پاێزگەیە لە تیرۆریستانی داعش پاکتاو کراوە گوتیشی ، لەم هەڵمەتەدا هەروەها 6 بنکەی داعش ناسراون و تێک شکێندراون و دە بۆمب پووچەڵ کراون .

سەرباری شکستی هێنانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق ، ئێستاش ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە تەراتێن دەکەن و بەشێوەی  پەرتوبڵاو کاری تیرۆریستیی ئەنجام ئەدەن .

سەرپەیڤ