تشرینی دووه‌م 05, 2020 09:34 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە عێراق دا

سەرچاوە عێراقییەکانی شەوی پێنج شەممە باسی قۆڵبەست کرانی دوو تیرۆریستی ئەندامی داعشیان کرد لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، ئەم دوو تیرۆریستە داعشیە لە ھەڵمەتی ھێزەکانی عێراق لە نزیکی شاری «فەللوجە»ی سەر بە پارێزگای ئەنیار لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە گیراون. 

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە 

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان  لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.

 

سەرپەیڤ