تشرینی دووه‌م 06, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی خستنەگەڕی پرۆژەیەکی غاز سەردانی بەسرەی کرد

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی پارێزگای بەسرەی کردو گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی غازی لەم پارێزگایەدا خستەگەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ئەم پرۆژە غازییە رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو غازەی لە ئەنجامی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت دەسوتێت.

پەیوەست بە پڕۆژەکەش «ئیحسان عەبدولجەبار» وەزیری نەوتی عێراق باسی ئەوەی کردووە کە، بەشی یەکەمی پڕۆژەکەی بەرهەمهێنانی غاز لە بەسڕە  توانای بەرهەمهێنانی ملیاردێک و ٢٠٠ مەتری سێجا غازی سروشتی هەیە و  رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو غازەی لە ئەنجامی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت دەسووتێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە، لە «میسان»، «ناسرییە»، پڕۆژەی ئەرتاوی لە «بەسڕە» و پڕۆژەی ئەرتاوی باشور کە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتین، تا ساڵی ٢٠٢٣ بە توانای بەرهەمهێنانی ملیاردێک و ٢٠٠ مەتری سێجا دەکەونەکار.

سەرپەیڤ