تشرینی دووه‌م 10, 2020 19:00 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی چوار کەسی سڤیل بە ھۆی تیرۆریستانی داعش لە عێراق

تیرۆریستانی داعش وێڕای پەلاماردانی ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای پارێزگای «ئەنبار»ی عێراق چوار کەسی سڤیلیان ڕفاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «بەغدا ئەلیەوم»، تیرۆریبستانی داعش ھێرشیان کردە سەر گوندی «ئەلڕوتبە» ھەڵکەوتوو لە لای ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق.

ھێندێک چەکداری نەناسراویش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ھێرشیان کردە سەر ناوچەی «فەرحانیە» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «سەلاحەددین و ١٢ کەس لە شارومەندانی عێراقییان ڕفاندو ھەشت کەسیان لێ کوشتن.

ماوەیەک لەمەوپێشیش دەستەیەک چەکدار پاش ھێرش کردنە سەر ناوچەی «میقدادیە» لە پارێزگای «دیالە»، «شێخ عەلی فەزالە ئەلکەعبی» لە شێخەکانی عەشایەری ئەم ناوچەیەیان ڕفاندو کوشتیان.

سەرباری شکست ھێنانی داعش لە نوامبەری ساڵی ٢٠١٧ ھێشتا شانەنوستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستە لە بڕێک لە ناوچەکانی عێراق دا جاروبار ھێرشێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ