ڕەت کرانەوەی ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی عێراق لەگەڵ عەرەبستان بۆ بەرپاکردنی مەشقی ھاوبەش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389108-ڕەت_کرانەوەی_ھەرچەشنە_ڕێککەوتنێکی_عێراق_لەگەڵ_عەرەبستان_بۆ_بەرپاکردنی_مەشقی_ھاوبەش
جێگری فەرماندەری بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی بەغدا لەگەڵ عەرەبستانی لەمەڕ بەرپاکردنی مەشقی ھاوبەش ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2020 16:56 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی عێراق لەگەڵ عەرەبستان بۆ بەرپاکردنی مەشقی ھاوبەش

جێگری فەرماندەری بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی بەغدا لەگەڵ عەرەبستانی لەمەڕ بەرپاکردنی مەشقی ھاوبەش ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەبدولئەمیر شەمەری» ڕۆژی ھەینی لە لێدوانێکدا پێی داگرت: دەوڵەتی عێراق بۆ ئەنجام دانی مەشقی ھاوبەش لەگەڵ لایەنی سەعودی دا ڕێک نەکەوتووە.

کۆڕوکۆمەڵە سیاسی، ئاسایشتی و ئابوورییەکانی عێراقیش لە بارەی ھەرچەشنە سەرمایەدانانێکی عەرەبستان لە عێراق و بەتایبەت لە باشوورو ناوەڕاستی ئەم وڵاتە وشدارییان داوە.

جێگری فەرماندەری بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی ئەم وڵاتەی بەبەشێک لەھێزە چەکدارەکان و پێکھاتەی سەربازیی ئەم وڵاتە زانی و وتی: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لەژێر چاودێریی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دەجوڵێنەوە.