تشرینی دووه‌م 13, 2020 22:31 Asia/Tehran
  • داخرانی کەمپێکی دیکەی ئاوارەکانی عێراق

دەوڵەتی عێراق کەمپێکی گەورەی دیکەی ئاوارەکانی لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە داخست.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، کاربەدەستانی عێراقی کەمپی شارۆچکەی گەشتکاریی «ئەلحەبانیە» لە ڕۆژئاوای عێراقی کە زیاتر لە پێنج ساڵ پەناگەی ئاوارەکانی عێراق بووە، داخست.

لەم کەمپەدا زیاتر لە دووھەزارو ٧٥٠ ئاوارە نیشتەجێ بوون.

پێشتر وەزارەتی کۆچ و کاروباری کۆچبەرانی عێراق باسی داخرانی تەواوی کەمپەکانی ئاوارەکانی لەم وڵاتەدا کرد بوو لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە، بێجگە لەو کەمپانەی کە لە ھەرێمی کوردستاندان.

ھێرشی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە مارسی ٢٠٠٣وە بۆ سەر عێراق و دوابەدوای ئەوەش ھێرشی تیرۆریستان لەوانە داعش بۆ سەر ئەم وڵاتە بووەتە ھۆی ھەڵوەدا بوونی ملوێنان عێراقی.

سەرپەیڤ