ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389282-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_باکووری_بەغدا
سەرچاوە عێراقییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە باکووری «بەغدا»ی پێتەختی عێراق
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2020 17:51 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری بەغدا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە باکووری «بەغدا»ی پێتەختی عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوە عێراقییەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: تەقینەوەی گەڵابەیەک لە ناوچەی «ئەلتاجی» لە باکووری شاری «بەغدا» بووە ھۆی بریندار بوونی یەک کەس.

بنکەی ئاسمانیی «ئەلتاجی»ی ھێزەکانی ئەمریکیش ھەر لەو ناوچەیەدایە کە تەقینەوەکە تیای دا ڕووی داوە.

بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانیش باسی بریندار بوونی لانیکەم دە کەسیان کردووە لەم تەقینەوەیەدا.