ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389505-ھێرشی_داعش_بۆ_سەر_پارێزگای_ئەنباری_عێراق_سێ_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
تیرۆریستانی داعش وێڕای پەلاماردانی ترۆمبیلێک و گەڵابەیەک لە شارستانی «ڕۆتەبە» لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کەسی سڤیلیان کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 07:03 Asia/Tehran
  • ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کوژراوی لێ کەوتەوە

تیرۆریستانی داعش وێڕای پەلاماردانی ترۆمبیلێک و گەڵابەیەک لە شارستانی «ڕۆتەبە» لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کەسی سڤیلیان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەفەق نیوز، «عیماد ڕیشاوی» قایم قامی شارستانی «ڕۆتەبە» سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: چەکدارانی تیرۆریستی داعش بە دانانی بۆسە لە گەورەڕێی ڕۆژھەڵاتی شارستانی «ڕۆتەبە» دەستیان لە ترۆمبیلێکی سواری و گەڵابەیەک کردەوە کە لە ئەنجام دا سێ کەسی خەڵکی «جنسیە» کوژران.

بە قسەی کاربەدەستانی سیاسیی عێراق چەکدارانی داعش دوای کوشتنی ئەو سڤیلانە لە ھەنگاوێکی دڕندەکارانەو نامرۆڤانەدا تەرمەکانیان سووتاندوون.

ڕۆژی ڕابردووش تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ناوچەی «ئەلمەسحەک» لە شارستانی بیجی لە باکووری پارێزگای سەلاحەددین کە لە ئەنجام دا ١١ شارومەندی عێراقی لەوانە ٩ کەسی لەشکری کوژران.