کانونی یه‌که‌م 03, 2020 02:48 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی  ئیدانە کرد

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد، بەغدا نەیاری ھێرش کردنە سەر وڵاتانی ناوچەکەو شارومەندانیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، تیرۆر کرانی شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای ئێرانیی بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئیدانە کردو لە سەر پێویستیی پێش گرتن بە ئاڵۆزی ، داکۆکی لە ئاسایشت و سەقام و ئاشتیی ناوچەیی پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: بەغدا ھەرچەشنە ئاڵۆزییەک کە سەقلم و ئاسایشتی ناوچەکە تێک بدات، ڕەت دەکاتەوەو لە ھەوڵدایە بۆ خۆدوورخستنەوە لە گێرەوکێشەو پێکدادان.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداش وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەندی داکۆکی کردن لە سەقام و ئاسایشتی عێراق و ھێزمەند کردنی ھاوکاریی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەنێوان بەغداو تارانە.

لەم دیدارەدا ھەروەھا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغداو ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاریی ھاوبەش لە ھەموو بوارێکدا تاوتوێ کرا.

 

سەرپەیڤ