ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند
ڕۆژی ڕابردوو «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند و لە ھەمان کات دا سووتاندنی بیناو بارەگاکانی ڕەت کردەوە.
دوێنێ سێشه‌ممه ٨ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٠، «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێکی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه و تیای دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که، وه‌ک چۆن هه‌میشه داکۆکیمان له خۆپیشانده‌رانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق کردووە، هه‌موکاتێکیش له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمی کوردستانی ئازیزدهبین.
«قەیس خەزعەلی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سەرباری پشتیوانی ڕاگەیاندنمان بۆ مافی ڕەوای خۆپیشاندەران بەڵام لە ھەمان کات دا سوتاندن و هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌کان ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
ناوبراو جەتی لەوەش کردووەتنەوە کە، پێشنیاری خۆمان بۆ حکومه‌تی فیدراڵی دوپات ده‌که‌ینه‌وه لەمەڕ خه‌رجکردنی راسته‌وخۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، به‌جۆرێک کە موچه به‌دوور بگرێت له ململانێی سیاسی و حزبایه‌تی و کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.