کانونی یه‌که‌م 15, 2020 15:16 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی قۆناغی سێھەمی ھەڵمەتی «وەعدی سادیق» لە بەسرەی عێراق

سوپای عێراق باسی دەست پێ بوونی قۆناغی سێھەمی ھەڵمەتی «وەعدی سادیق» لە ناوەندی پارێزگای بەسرەی باشووری ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی مەیادین، سەرکردەی ئۆپراسیۆنی بەسرە ڕایگەیاند: قۆناغی سێھەمی ھەڵمەتی «وەعدی سادیق» لە شاری بەسرە بە مەبەستی ڕاپێچ کردنی گومانلێکراوان، کەسانی بەرپەیگەڕو بەرماوەکانی داعش دەستی پێ کراوە.

سەرکردەی ھەڵمەتەکەی بەسرە ڕاشیگەیاندووە: ئەم ھەڵمەتە بە بەشداریی پۆلیسی بەسرە، ھێزەکانی یەکەی سنووری لە ناوچەکە، دامەزراوە ئاسایشتی و ھەواڵگرییەکان و ھێزەکانی حەشدی شەعبی بەڕێوە دەچێت.

ھەر لەم کاتەدا ھێزەکانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی «بەلەد» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەددین لە باکووری ئەم وڵاتە توانییان دوو ئەندامی تەکفیریی داعش ناس کەن و بیانگرن.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ھەڵمەتی سەربازیی زۆریان دژی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ