کانونی یه‌که‌م 22, 2020 15:34 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی فەتح: دەوڵەتی بەڵێنی خۆی لە بارەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی ڕاپەڕێنێت

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق داوای لە دەوڵەتی وڵاتەکەی کرد بەڵێنەکەی لە بارەی جێبەجێ کردنی پەسەندکراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی ڕاپەڕێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «مەعلومە»، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: وەدەرنانی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی بە قازانجی وەڕدی ھاتنی سەروەریی نیشتیمانی و پێکھێنانی دەوڵەتێکی دادگەرە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شارومەندان.

«عامری» لە سەر پێویستیی توێژینەوە سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆری شەھید سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، پێی داگرت.

دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویەی ٢٠١٩ گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند.

 

سەرپەیڤ