کانونی دوھەم 03, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • پێداگریی باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە سەر پەرەپێدانی ھاریکاریی ئابووریی نێوان دوو وڵات

باڵیۆزی ئێران لە عێراق خوازیاری پەرەسەندن و بەھێزکردنی ھاریکاریی ئابووریی نێوان دوو وڵات بوو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئیرەج مەسجدی باڵۆزی ئێران لە عێراق رۆژی شەممە لە دیداری لئۆی ئەلیاسری پارێزگاری نەجەف لە بارەی رێگاکانی بەھێزکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لەوان ھاریکاریی ئابووری ، گەشتیاری و ئاوەدانکاری بیروڕای گۆڕیەوە . 

پارێزگاری نەجەفیش وێڕای داکۆکیکردن لە گەڵاڵەھاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق ، لە بارەی پەرەسەندنی ھاریکاریەکان بە تایبەت لە بواری گەشتیاری وپێشوازی لە زیارەتکاران لە گەڵ باڵیۆزی ئێران وتووێژی کرد . 

باڵیۆزی ئێران ھەروەھا رۆژی رابردوو بە ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی شەھید ئەبوومەھدی موھەندس لە شاری نەجەف ، رێزی گرت لە یاد وبیرەوەریی ئەم شەھیدە مەزنە . 

سەرپەیڤ