داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی بەغدای گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391940-داعش_بەرپرسایەتیی_تەقینەوەکانی_بەغدای_گرتە_ئەستۆ
تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتیی ھەرددوک تەقینەوە خۆکوژانەکەی مەیدانی «تەیەرانی»ی بەغدای گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 08:35 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی بەغدای گرتە ئەستۆ

تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتیی ھەرددوک تەقینەوە خۆکوژانەکەی مەیدانی «تەیەرانی»ی بەغدای گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەواڵدەریی «ئە عماق»ی سەر بە تاقمی تیرۆریستی داعش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لەم ھێرشەدا ئەندامێکی ئەم تاقمە بە ناوی «ئەبو یوسف ئەنساری» پشتێنی تەقەمەنییەکەی لە مەیدانی «تەیەران» تەقاندووەتەوەو پشتێنی تەقەمەنیی دووھەمیش ھەر بە ھەمان شێوە لە لایەن «موحەممەد عارف ئەلموھاجەر» ئەندامە تیرۆریستەکەی دیکەی ئەم تاقمۆکەیە تەقێندراوەتەوە.

بە وتەی بەرپرسانی عێراقی ئەم دوو تەقینەوەیە کە لە بازاڕێکی جەماوەری و قەرەباڵغی وەک «تەیەران»ی بەغدا ڕووی دا ٣٢ کوژراوو ١١٠ برینداری لێ کەوتووەتەوە.

تەقینەوەکانی بەغدا لەگەڵ ئیدانەی توندی ڕێکخراوەو وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕوو بووەتەوە.