کانونی دوھەم 27, 2021 04:18 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر لە سەر داھاتی نەوت

ئەندامێکی لێزنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی بەردەوامیی ناکۆکیەکانی نێوان بەغداو ھەولێری کرد لە سەر بەرھەمھێنانی نەوت و داھاتەکانی ھاوپەیوەندی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ڕووداو،« شیروان میرزا قادر» ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادئا ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر لە بارەی ئەو ڕادەنەوتەیە کە ھەرێمی کوردستان دەبێ ڕادەستی دەوڵەتی عێراقی بکات.

ھەرێمی کوردستان دەبێ لە ڕۆژێکدا ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی دەوڵەتی بەغدا بکات.

«شیروان میرزا قادر» وتووشیەتی: ڕادەی بوجەی گشتیی دەوڵەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بۆ ١٣ تریلیۆن دینار دابەزیوەو نرخی ھەر بەرمیل نەوت لە ٤٢ دۆلارەوە بۆ ٤٥ دۆلار ھەڵدەکشێ، بەم پێیە پێش بینیی ئەوە دەکرێت کە کورتھێنانی بوجەی ساڵی ٢٠٢١ بگاتە ١٥ تریلیۆن دینار.

سەرچاوە عێراقییەکانیش ڕایانگەیاندووە، لەوانەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق حەوتەی داھاتوو بەرنووسی یاسای بوجەی ٢٠٢١ ئامادە بکات و چاکسازیی تیادا بەدی بێنێ، ھەر بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەکە پێشوازیی لە شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەکات بە سەرۆکایەتیی «قوباد تاڵەبانی» بۆ دانوستان لە بارەی بوجەی ساڵی تازەی زایینی.

سەرپەیڤ