کانونی دوھەم 28, 2021 13:17 Asia/Tehran
  • وتەبێژی عەسائیبی ئەھلی حەق: گەڵاڵەی دابەشکرانی عێراق پەیوەستی مێژوو بووە

وتەبێژی عەسائیبی ئەھلی حەق ڕایگەیاندووە: مەبەست لە ھاتنە ئارای گەڵاڵەکەی «جۆ بایدێن» لەمەڕ دابەشکردنی عێراق، دروست کردنی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لە وڵات دایە، لە کاتێکدا کە ئەم گەڵاڵەیە پەیوەستی مێژوو بووەو ھەر باسیشی ناکرێت.

«مەحموڕ روبەیعی» وتەبێژی عەسائیبی ئەھلی حەق ڕۆژی پێنج شەممە لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: گەڵاڵەی دابەشکردنی عێراق بۆ قۆناغێک دەگەڕێتەوە کە وڵات گیرۆدەی شەڕی ئەتنیکی بوو کە ئەمریکا لەم وڵاتەدا وەڕێی خستبوو.

وتیشی: سیاسەتی ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی دوای داگیرکردن، لاواز کردن و لەبەریەک ھەڵوەشاندنەوەی عێراق و پێکھێنانی سیستێمێکی شکست خواردوو بووە لەم وڵاتەدا.

ڕوبەیعی بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ئێستادا ئەمە لایەنگرانی ترەمپن کە باسی گەڵاڵەکەی «جۆ بایدێن» لە میدیاکاندا دەکەن، وتیشی: تاقمەکەی ترەمپ بە ھێنانە ئارای ئەم باسانە بە نیازن عێراق لە ڕۆییشتنی ترەمپ نیگەران کەن.

ڕوبەیعی جەختی لەوەش کردەوە کە، لەم ھەل و مەڕجەدا باسی دابەشکرانی عێراق ئەویش بە ھەبوونی ھێزێکی دەستەڵاتداری وەک حەشدی شەعبی و سەرکەوتنی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش و ڕاپسکانی وڵات لە ئاژاوەی ئەتنخوازی، قەت گونجاو نییە.

وتەبێژی عەسائیبی ئەھلی حەق جەختی لەوەش کردەوە کە، تەواوی گەلی عێراق خوازیاری کۆتایی ھاتنی بوونی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق و بەڕێوەبرانی ئەم وڵاتە بە ھۆی خۆیانەوەیە.

سەرپەیڤ