بەرزبوونەوەی چاودێریی ئەلەکترۆنیکیی عێراق لە سەر سنووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392665-بەرزبوونەوەی_چاودێریی_ئەلەکترۆنیکیی_عێراق_لە_سەر_سنووری_سوریا
فەرماندەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی عێراق باسی توندبوونی چاودێریی ئەلەکترۆنیکیی لە سەر سنووری سوریا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆریستیی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 19:25 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی چاودێریی ئەلەکترۆنیکیی عێراق لە سەر سنووری سوریا

فەرماندەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی عێراق باسی توندبوونی چاودێریی ئەلەکترۆنیکیی لە سەر سنووری سوریا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆریستیی .

بەپێی راپورتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیا عێراقیەکان ، سەرلەشکەر قاسم محەمەد ساڵح فەرماندەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ھەوڵی زۆر بۆ باشکردنی ئاسایشی سنووری سوریا ئەدرێ و ئەم ھەوڵانە لە رێگەی لێدانی کاناڵ ، راکێشانی  تەلدڕوو و توندکردنی چاوەدێریی ئەلەکترۆنیکی بە مەبەستی بەردەوامکردنی ھەنگاوی ئاسایشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی باندە تیرۆریستیەکانی داعش  ئەنجامدەبێت . 

ھێزە عیێراقیەکان نزیک بە ھەر رۆژ تیرۆریستانی داعش لە سەر سنووری سوریا دەگرن و ھەندێ جاریش بنەماڵەکانی داعشیەکان دەسگیر دەکەن . 

 ئەم دواییانە نیگەرانی لە زیندووکردنەوەی داڕشتی داعش لە لایەن ئەمریکا و بە یارمەتی ھاوپەیامانەکانی زیادی کردووە .