شوبات 20, 2021 11:58 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی عێراق: عێراق پێویستی بە هێزەکانی ناتۆ نییە

ئەندامی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق بە بڕیاری ئەم دواییەی ناتۆ لەسەر بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی خۆی لە ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەلمنار، عامر فاییز ئەندامی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق، بە بڕیاری ڕێکخراوی ناتۆ لەسەر بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو جەختی کرد: عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی بیانی نییە.

فاییز گوتیشی : هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانایی ڕێگری لە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر عێراقیان هەیە؛ ئەوان ئەو بابەتەیان لە شەڕ لەگەڵ داعش سەلماندووە.

ناوبراو وتیشی: هەر بۆیە ئێمە پێمان وایە پێویستمان بە هەبوونی هیچ هێزێکی بیانی (ناتۆ یان جگە لە ئەوە) نییە.

شیاوی باسە کە ینس ستۆلتنبرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەی هێزەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە عێراق لە 500 هێزەوە بۆ 4000 هێز زیاد دەکەین.

سەرپەیڤ