شوبات 24, 2021 07:51 Asia/Tehran
  • ئێران و عێراق هاوکارییە بارزگانیەکانیان پەرە پێ ئەدەن

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری بازرگانیی عێراق لە سەر تۆکمە کردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارەکانی ئابووری باس و گفتوگۆیان کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە عێراقیوون، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ عەلا ئەحمەد جبووری وەزیری بازرگانی عێراق دیداری کرد.

لەو دیدارەدا دوو لایەن لەسەر ڕێگاکانی تۆکمە کردنی پێوەندی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە بوارەکانی بازرگانی و ئابووری باس و گفتوگۆیان کرد.

ئەوان هەروەها سەبارەت بە چالاک کردنەوەی ڕێککەوتننامە واژۆ کراوەکانی نێوان ئێران و عێراق قسەیان کرد.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند  لەو دیدارەدا لەسەر زەروورەتی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات و بەهێز کردنی ڕێڕەوە سنوورییەکان و ترانزیتی نێودەوڵەتی جەختیان کرا.

وەزیری عێراقی جەختی کرد کە وڵاتەکەی خوازیاری گۆڕینەوەی ئەزموون لەگەڵ ئێران لە بوارەکانی ئابووری و بەڕێوە بردنی ڕێککەوتننامەگەلێکە کە لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتەکە دێتە ئەژمار.

دوو لایەنەکە سەبارەت سەفەری بەم زووانەی شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی وەزیری پیشەسازی و کانگاکانی ئێران بۆ عێراق قسەیان کرد.

سەرپەیڤ