وتەبێژی ھاوپەیمانیەکەی مالکی : به‌بێ کورد پرۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند ناکرێت
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له په‌رله‌مانى عێراق که نورى مالیکى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات ڕایگەیاند به‌بێ کورد پرۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند ناکرێت.
به‌هادین نورى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له په‌رله‌مانى عێراق به میدیا عێراقیه‌کانى ڕاگه‌یاندوه، به‌دورى ده‌زانێت به زۆرینه‌و که‌مینه پرۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى 2021 له عێراق به‌بێ کورد تێپه‌ڕێندرێت و ده‌ڵێت به‌بێ کورد بودجه په‌سه‌ند ناکرێت.
وته‌بێژى هاوپه‌یمانیه‌که‌ى مالیکى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، شاندى هه‌رێمى کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غداو رێکه‌وتنى کۆتایی له باره‌ى پرۆژه بودجه‌ى عێراق و پشکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت بۆیه تا ئێستا واده‌ى ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دیارینه‌کراوه .
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، پێشبینى ده‌کات رێککه‌وتن له‌سه‌ر پشکى هه‌رێم له بودجه بکه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ڵێـت گفتوگۆکان به‌رده‌وامن.
پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بوه‌ته گرێکوێره و تا ئێستا دیار نیه ئه‌م گرێیه به‌رێککه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کرێته‌وه یاخود به‌و شێوه‌یه بودجه په‌سه‌ند ده‌کرێت و پشکى هه‌رێم به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه.