شوبات 28, 2021 06:52 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان گەلێک باشە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، پەیوەندیی نێوان تاران و ھەولێری بە«ھەرە باش» نرخاندو وتی: ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش گرینگ بوو.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «ڕووداو» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕا، ھەرچەشنە بانگەشەی ھەڕەشەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی ڕەت کردەوەو وتی: ھیچ ساردوسڕیەک لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ھەولێر بوونی نییە، بەڵکو ئەم پەیوەندییانە گەلێک باش و گەشەداریشن.

«مەسجیدی» وتیشی: ئێران لەو باوەڕەدایە کە ئاسایشتی عێراق، ئۆردۆن، قەتەر، عەرەبستانی سەعودی و کوێت و ھەر ناوچەو یان وڵاتێکی دیکە دەبێ لە لایەن وڵاتانی ئەم ناوچەیەوە دابین بکرێت نەک لایەنێکی دیکە.

«ئیرەج مەسجیدی» بە دەربڕینی ئەمەی کە بەڕێزان « مەسعود یارزانی»و «نێچیرڤان بارزانی» لە باشترین دۆستانی ئێرانن، وتیشی: ھەرچەشنە ھاوکاری و ھاوپەیمانییەکی نێوان ھەرێمی کوردستان و شێعەکانی عێراق ڕۆڵێکی کاراو گرینگی دەبێت.

سەرپەیڤ