فەرماندەری ناتۆ لە عێراق: ئەرکی ناتۆ بە پێی داخوازیی دەوڵەتی عێراق دەبێت
ئادار 04, 2021 20:22 Asia/Tehran
فەرماندەری لەشکریانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» لە عێراق وتی: ئەرکێ ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە خاکی عێراق دا بە گوێرەی خواستی دەوڵەتی عێراق بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «پڕ ئۆڵسێن» فەرماندەری لەشکریانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» لە عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ھۆگری دامەزراندنی پەیوەندیی پاوەجێیە لەگەڵ عێراق دا و ئەمەش چوارچێوەیەکی زەمەنیی بۆ نییە.
«ئۆڵسێن» بە سەرنجدانی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە خاکی ئەم وڵاتە، بانگەشەی کرد، ئەرکی ناتۆ جەنگاوەرانە نییە، بەڵکو پێشکەش کردنی ڕاوێژی ئاسایشتی و سەربازییە و بۆ چەسپاندنی ئاسایشت لەم وڵاتەدا ھەوڵ دەدات.