پەیامی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی گەشتەکەی «پاپای ڤاتیکان» بۆ عێراق
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی گەشتەکەی «پاپا فرانسیس» بۆ عێراق رایگه‌یاندووە: عێراق بە گەل و حکومەتەوە بەگەرمی پێشوازی لە «پاپا فرانسیس» دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، لهتوییتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی «پاپا فڕانسیس» ڕایگەیاندووە: خاکی مێزۆپۆتامیا لە مێژەوە ھەتا ئێستا و بۆ هەمیشە، وێستگەیەکی مێژویی دیداری ئایین و هزر و بەها مرۆڤییە هاوبەشەکانە، عێراق بە گەل و حکومەتەوە بەگەرمی پیشوازی لە «پاپا فڕانسیس» دەکات.
«کازمی» ھەرلەو توییتهیدا ڕوو لە میوانە تایبەتەکەی گەل و حکومەتی عێراق «پاپا فرانسیس»یش دەکات و دەنووسێت: به‌خێربێیت بۆ خاکی ئاشور و بابل و سۆمه‌ر و خاکی پێغه‌مبه‌ران.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌کاریه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی پاپا به هەماهەنگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی باش جێبه‌جێکراون، چەندین لیژنەش بۆ سەردانەکە پێکهێندراوه به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چونی ئاھەنگەکە تا کۆتایی هاتنی ئه‌و سه‌ردانه.
ئەمڕۆ ھەینی پێنجی ئازاری ٢٠٢١ «پاپا فرانسیس»، «پاپای ڤاتیکان» سەردانی عێراق دەکات و رۆژی ٧ی ئەم مانگەش دەگاتە ھەرێمی کوردستان.