ئادار 05, 2021 14:53 Asia/Tehran
  • پاپای ڤاتیکان گەییشتە بەغدا

ھەر ئێستا فڕۆکەکەی ھەڵگری پاپای ڤاتیکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، لە ئێستادا «فڕۆکەکەی پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا نیشتووەتەوەو بەرپرسانی عێراق لەوانە «مستەفا کازمی» سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە کە بەر لە گەییشتنی فڕۆکەکەی پاپا لە فڕۆکەخانەکەدا ئاماد ببوو، بە گەرمی پێشوازیی لێ دەکرێت.

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بە نیازە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە عێراق دا بمێنێتەوەو لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتیی سیاسی و ئایینییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دیدارووتووێژ بکات.

پاپای ڤاتیکان لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو سەردانی ھەولێری ناوەندی دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستانیش دەکات.

سەرپەیڤ