پرۆژەی «شامی نوێ» لە نێوان سێ وڵاتی عەرەبیی عێراق و ئۆردۆن و میسردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394561-پرۆژەی_شامی_نوێ_لە_نێوان_سێ_وڵاتی_عەرەبیی_عێراق_و_ئۆردۆن_و_میسردا
عێراق نەوتەکەی ھەرزان فرۆش دەکات و میسرو ئۆردۆنیش لە بووژاندنەوەی ژێرخانەکانی عێراق یارمەتیی ئەم وڵاتە دەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2021 13:26 Asia/Tehran
  • پرۆژەی «شامی نوێ» لە نێوان سێ وڵاتی عەرەبیی عێراق و ئۆردۆن و میسردا

عێراق نەوتەکەی ھەرزان فرۆش دەکات و میسرو ئۆردۆنیش لە بووژاندنەوەی ژێرخانەکانی عێراق یارمەتیی ئەم وڵاتە دەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، بڕیارە سەرۆک حکومەتەکانی میسرو ئۆردۆن  سەردانی عێراق بکەن و سەبارەت بە پڕۆژەیەک کە ئێستا بە “شامی نوێ” ناو دەبرێت لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ڕاوێژ بکەن.

بەپیی پرۆژەی «شامی نوێ» هێلێکی بۆریی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن  ڕادەکێشرێت و لەوێشەوە بۆ میسر، درێژایی ئەم ھێڵە بۆرییە ١٧٠٠ کلیۆمەترە و تێچوەکەی بە بڕی نزیکەی ١٨ ملیار دۆلار خەڵمێنراوە.

ناوەڕۆکی پڕۆژەکە بە جۆرێکە کە هەریەک لە وڵاتانی ئوردون و میسر نەوتی عێراقیان خوارتر لە نرخی بازاڕەکانی جیهان دەست دەکەوێت و ئەوانیش لە بەرامبەردا یارمەتیی عێراق دەدەن لە وەبەرهێنان و بوژانەوەی ژێرخانەکەیدا.

لەپای هاوکاریی هەریەک لە ئوردۆن و میسر بۆ عێراق، سەرەتییەکی دیکەشیان بۆ  ڕەچاو دەکات و ئەویش کڕین و ھاوردەکردنیی کارەبایە لەو دوو وڵاتە.