ئادار 27, 2021 00:31 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجە بۆ رۆژی یەکشەممە دوا خرا

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند یەکشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١بەڕێوەدەچێت.

وەک لە نوسراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە، پرۆژە یاساکە ٥٨ مادەیە و مادەی ١١ ی تایبەتە بە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان.

لە نوسراوەکەدا هاتووە کە هەر پەرلەمانتارێک بۆی هەیە ١٥ خوولەک گفتوگۆ بکات.

پێج شەممەی رابردوو بڕیار وا بوو کە پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ٢٠٢١ بدات، بەلآم بەهۆی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداو، تۆمەتبارکردنی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەوەی دەستکاری رێککەوتنی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی کردووە، رێککەوتنەکە هەڵوەشایەوەو کۆبوونەوەکە ساز نەکرا.

شاندی هەرێم بەغدای بەوە تۆمەتبار کرد کە بڕگەیەک بۆ رێککەوتنەکە زیاد کراوە کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە رادەستکردنی نەوتەوە، ئەوا بەغدا هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت بۆ هەرێم.

سەرپەیڤ