ژمارەیەک حەشارگەی داعش له حەمرین خاپورکران
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی بڵاویکردهوه، لە ئاکامی ئهنجامدانی 19 (نۆزده) ھێرشی فڕۆکه جەنگییەکانی عێراق ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین، خاپورکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ئهمڕۆ شهممه لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردهوه، بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی دەزگای دژەتیرۆر و شانەی ھەواڵگریی سەربە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق له جۆری F-16 دوێنێ هەینی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 19 (نۆزده) ھێرشیان بۆسەر چهکدارانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ئاکامی ئهو هێرشانهدا ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە ناوچەکە خاپورکراون و چهند چهکدارێکی داعش له زنجیره چیاکانی حەمرین کوژران، بەڵام زانیاری لەبارەی ژمارهی کوژراوانی ئهو چهکدارانه ئاشکرا نەکراوە.
25ی ئهم مانگه، عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگهیاند، "هێزه عێراقیهکان له ئۆپراسیۆنهکانیاندا دژی پاشماوەکانی داعش پلانی نوێ دژی چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە پەیڕەو کردوە".