ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆدەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى 2021ی عێراق کۆدەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ لە کۆبونەوەی لیژنه‌ی دارایی لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق بڕیاردرا پڕۆژەکە پەسەندبکرێت بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئێوارەی دوێنێش شاندی هەرێم گەڕانەوە بەغدا.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دوه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "رێکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ئاساییه و هه‌موو ده‌ستکاریکردنێکی ده‌قی رێکه‌وتنه‌که ره‌تده‌که‌ینه‌وه، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ی لیژنەی دارایی و حکومەتدا باس له‌و رێککه‌وتنه نه‌کرا، به‌ڵکوو چاوهڕواندهکرێت رۆژی یه‌کشه‌ممه ته‌نها ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، تا ئێستاش پشکی هه‌رێم کێشه‌ی نییه و چه‌ند کێشه‌یه‌کی دیکه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان بوونه‌ته هۆکاری دواکه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساکه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، دواخستنی زیاتر بودجه له بایه‌خ و پێگه‌ی په‌رله‌مان که‌مده‌کاته‌وه، بۆیه هیوادارن رۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کۆکبن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و چیتر دوانه‌که‌وێت، "هه‌ندێک لایه‌نیش پشکی هه‌رێمی کوردستانیان کردوه‌ته پاسا بۆ په‌کخستنی په‌سه‌ندکردنی بودجه".
به‌پێی رێککه‌وتنه‌که‌ی 14ی (ئازار/3)ی 2021ی نێوان شاندی هه‌رێمی کوردستان و لیژنه‌ی دارایی عێراق پێویسته ھه‌رێمی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌کانی، 460000 (چوار سه‌د و شه‌ست هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا راده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، هه‌روه‌ها 30000 (سی ھه‌زار) به‌رمیل نه‌وت بۆ کاره‌با و 180000 (سه‌د و هه‌شتا ھه‌زار) به‌رمیلی دیکه‌ی بۆ تێچوی ده‌رھێنان، ھه‌روه‌ھا 20000 (بیست ھه‌زار) به‌رمیل بۆ پترۆدۆلار ده‌درێت به ھه‌رێمی کوردستان.