سەرەنجام پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد
پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەی شەوی ڕابردووی دا تەواوی مادەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد.
شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق دوای حەوت کاژێر کۆبونەوە و هەموارکردنەوە و لابردنی چەند برگەیەک، سەرەنجام بەزۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی کۆی مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد.
لەم بارەیەو ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا مادەی ١١ـی پڕۆژەیاسای بودجە کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان و پێشوتر لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی رێککەوتنی لەسەر کرابوو، بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەند کرا.
ھەر لەم پەیوەندییەدا «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکی توییتێری دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، پهسهندکردنی بودجهى عێراق ههنگاوێکە به ئاڕاستهی باشترکردنی گوزهرانی خهڵک و بوژانەوەی ئابوری و، دیارە پابهندبوونیش به یاسای بودجه پێویستە بۆ چارەسەریی کێشەی بژێوی خەڵک و بهتایبهتی بۆ دابینکردنی موچهی فهرمانبهران بە ههرێمی کوردستانیشهوه.