ئێران و عێراق ھێزی کار دەگۆڕنەوە
باڵیۆزی ئێران لە عێراق گوتی : لە سەردانی محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری کار و تەعاون و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران لە عێراق ، بابەتی تەبایی و رێککەوتنی ھاوبەش و گۆڕینی ھێزی کاری پسپۆڕ نێوان دوو وڵات باسی لەسەر کرا .
ئێرەج مەسجدی ئەمڕۆ لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ئیرنا گوتی : وەزیری کار و تەعاون و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران لەسەر بانگێشتنی ھاوشانی عێراقیی خۆی ئەمشەو دەگاتە بەغدا و سبەی یەکشەممە لە گەڵ کاربەدەستانی وڵاتی برادەر و دراوسێ چەندین دیداری دەبێت .
ناوبراو گوتیشی : ئیمزاکردنی تەبایینامە و رێککەوتنی ھاوبەش لە بابەتی جیاجیا لە بەرنامەکانی وەزیری کار و تەعاون و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران دەبێت .
مەسجدی ھەروەھا گوتی : گۆڕینەوەی شاندی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری چالاکیە دیاریکراوەکان ، گەشەی ھاریکاری لە بواری راھێنانی پرۆفشناڵ ، کارئافرێنی و پێوەندیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە ئامانجەکانی دیکەی ئەم سەردانە دەبێت .