نیسان 16, 2021 02:50 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: شوێن پەنجەی موساد لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغداو نەینەوا دیارە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: شوێن پەنجەی موساد لە ڕووداوی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغداو ھێرشی سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا بە ئاشکرا دەبیندرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی «مەوازین نیوز»، «حەسەن سالم» ئەندامی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەم دوو ڕووداوە دوای ھەڵمەتی سەر بنکەی ھەواڵگریی موساد لە ھەولێر قەوماوەو بە ئاشکرا دەتوانین شوێن پەنجەی ئیسرائیل و جیایی خوازان بەم دوو ڕووداوەوە ببینین.

ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگەلێکردنی سیاسەتڤانانی عێراقی لە بارەی بوونی ناوەندێکی شسیخوڕی و تیرۆرو بۆمب دانانی سەربە موسادی ئیسرائیل لە ھەولێزدا، داوای لە دەوڵەت و لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمان کرد لە بارەی ئەم دوو تاونکارییەوە بکۆڵێتەوەو لەم پەیوەندییەدا لێپێچینەوە لە ھەرێمی کوردستان بکات.

سشەرچاوەکانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو باسی دوو ھێرشی سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبییان کرد لە موسڵ و تاوچەی باریمای پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئەم وڵاتە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراقیش ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: دوابەدوای تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شارۆچکەی سەدری بەغدا، کەسێکی سڤیل شەھیدو ١٢کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ