نیسان 16, 2021 15:05 Asia/Tehran
  • کڕدرانی کەل و پەلی ئێرانی لە لایەن بازرگانانی عێراقییەوە بەبێ بەرتەسکیی دراڤی دەرەکی

ھیچ بەرتەسکییەک بۆ ھێنانی دراڤی دەرەکی لە لایەن بازرگانانی عێراقییەوە بۆ کڕینی کاڵاو کەل و پەلی ئێرانی لە سنووری شەلەمچەی پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران لە ئارادا نییە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی لێژنەی ئابووریی خوڕەمشەھر لە ژووری بازرگانیی ئەم شارە ئەوە ڕاگەیەندرا کە:  ھیچ بەرتەسکییەک بۆ ھێنانی دراڤی دەرەکی لە لایەن بازرگانانی عێراقییەوە  بۆ کڕینی کاڵاو کەل و پەلی ئێرانی لە سنووری شەلەمچە لە ئارادا نییە.

بەرلەمە ھێندێک بەرتەسکی لەمەڕ ھێنانی دراڤی دەرەکی لە لایەن بازرگانانیس عێراقیەوە ھەبوو کە بە گوێرەی ئەو بەرتەسکیانە، بازرگانانی عێراقی بۆیان ھەبوو تەنیا دەھەزار دۆلار ئەویش بە شێوەی ڕۆژانە بۆ کڕینی کاڵاو کەل و پەلی ئێرانی لە سنووری شەلەمچەوە لەگەڵ خۆیان بھێنن.

ناردەی کەل و پەلی نانەوتی لە سنووری نێونەتەوەیی شەلەمچەوە بە پێی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ لایەنی عێراقی کراوە بە شێوەی فەرمی لە ھەشتەمی ژوئیە دوای چوار مانگ داخران و پەک کەوتن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی پێکراوەتەوە.

کەل و پەلی تایبەت بە کشت و کاڵ، بەرھەمی پۆڵایین، کەرەستەی بیناچێکردن، چیمەنتۆو کلینکەر و پارچەگەلی تایبەت بە ھێزگەکان ئەو کاڵایانەن کە لە سنووری شەلەمچەوە ھەناردەی عێراق دەکرێن.

سنووری شەلەمچە لە مەدای ١٥ کیلومەتریی خوڕڕەمشەھرو ٢٥ کیلومەتریی بەسرەی عێراق دا ھەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ