نیسان 16, 2021 20:08 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دادی عێراق

باڵوێزی ئێران لە بەغداو وەزیری دادی عێراق لە بارەی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری دادەڤانی وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران،«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ «سالار عەبدۆستتار موحەممەد» وەزیری دادی ئەم وڵاتەی دراوسێ دیدارو وتووێزی کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردووک لا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دادەڤانی لە نێوان دوو وڵات، پێ و شوێنگرتنی دەرەنجامی گەشتەکەی ساڵی ڕابردووی سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بۆ عێراق و ھاوکاریی دوو قۆڵی وتووێژیان کرد.

لەم دیدارەدا «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق، وێڕای ستایش کردنی ھاوکارییە دادەڤانییەکانی عێراق بۆ گواستنەوەی زیندانیانی ئێرانی بۆ وڵاتی خۆیان، بانگێشتن نامەی «سەیید عەلیڕەزا ئاوایی» وەزیری دادی ئێرانی بۆ سەردانی تاران ڕادەستی سالار عەبدۆستتار موحەممەد» وەزیری دادی عێراق کرد.

لە ئاراستەی ھاوکارییە دادەڤانییەکانی نێوان دوو وڵات و بە پێ و شوێنگرتنی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق حەوتەی ڕابردوو زیاتر لە ٤٠ کەس لە زیندانیانی ئێرانی لە عێراق بۆ تێپەڕ کردنی سەردەمی حوکمەکەیان گوێرانەوە بۆ ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ