نیسان 20, 2021 03:57 Asia/Tehran
  • فالح فەییاز: عێراق خاڵی ھاوبەشی کلتووری و ئایینیی لەگەڵ ئێراندا ھەیە

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی وتی: بە پێی خاڵە ھاوبەشە ئایینی، کلتووری و تەنانەت سیاسیەکان، عێراق بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئێران نزیکترە ھەتا ئەمریکا.

«فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی «ئەلعەھد» وتی: عێراق لەژێر کاریگەریی کۆماری ئیسلامی و ناوەڕۆکی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، ڕەھەندەکانی مێژوویی و ئایینی و کلتووری دایە.

«فەییاز» بە وەبیر ھێنانەوەی ستراتژیای شکست خواردووی دەوڵەتی ئەمریکا بە تایبەت لە سەردەمی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی: سیاسەتی ترەمپ لە باتی ھاریکاری لە سەر بنەمای توندڕەوی بووەو ئەم سیاسەتە توندئاژۆیانەیەش بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام کرا، بە جۆرێک کە تەنانەت لەنێوخۆی ئەمریکاش ئاژاوەیەکی بەبڕشتانەی نایەوە.

سەرۆکی حەشدی شەعبی ھەروەھا ئاماژەی کردە خۆتێگەیاندنی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەستوەردانی ئەمریکا لە بارودۆخی سیاسیی وڵاتەکەی بە ناماقوڵانەو کرێت نرخاند.

«فەییاز» لە بەشێکی تری قسەکانی وتی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمی و تیپەکانی ژێر فەرمانیشی یاسامەندن و ئەم ڕێکخراوەیە لە یەکخستنی عێراقییەکاندا ڕۆڵێکی کارای ھەبووە، وەک چۆن «ئایەتوڵڵا سیستانی» حەشدی شەعبیی بە بڕبڕەی پشتی ئاسایشت و سەقامی عێراق ناساند، ئەمە جیا لەوەی کە حەشدی شەعبی داگری تەواوی چینە جۆربەجۆرەکانی عێراقەو نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس لە ئەندامەکانیشی سوننەن.

سەرپەیڤ