نیسان 20, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: تاران بە نێوەندگریی عێراق لەگەڵ ئاڵۆزی سڕینەوەیە لە ناوچەکەدا

باڵوێزی ئێران لە عێراق : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێوەندگریی بەغدا بۆ نزیک کردنەوەی تاران لەو وڵاتانەی کە گرفتی لەگەڵیاندا ھەیە داکۆکیی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، باڵوێزی ئێران لە عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە پەرە پێ سەندنی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ جیھانی عەرەب داکۆکیی دەکات، وتیشی: ئێران لە ھەر چەشنە جوڵانەوەیەک کە ببێتە ھۆی گەشەی پەیوەندی، ھاوکاری و نزیکایەتیی نێوان عێراق و وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ و ناوچەکە پێشوازی و داکۆکیی دەکات.

باڵوێزی ئێران لە عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بوونی لەشکریانی ئەمریکی بە قازانجی عێراق و ناوچەکە نییەو ھێزە چەکدارەکان لە عێراق و ناوچەکە بە تەنیا دەتوانن ئاسایشتی خۆیان دابین بکەن، وتیشی: پەسەند کراوەی ساڵی ٢٠٢٠ی پەرلەمانی عێراق لە بارەی وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی لەم وڵاتە وەکو داخوازییەک لە دەوڵەتی عێراق بۆ نەھێشتنی ھێزی بیانی باسی دەکرێت و دیارە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو باوەڕەدایە کە دەبێ ئەم پەسەند کراوەیەی پەرلەمان جێبەجێ بکرێت.

باڵوێزی ئێران لە عێراق لە بارەی ھەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی داھاتووی عێراقیش وتی: ئێران ڕێز لە ڕاوبۆچوونی جەماوەری عێراق دەگرێت و ئەو دەوڵەتە ھەڵبژاردەیەی کە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا لە لایەن پەرلەمان و بە پێی ڕەوتی یاسایی دیاری دەکرێت، لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە داکۆکی و پشتگیریی لێ دەکرێت.

باڵوێری ئێران لە عێراق لە بارەی چۆنیەتیی ناردەی وزە بۆ عێراق لە سەروبەندی گەییشتنی وەرزی گەرماو دانەوەی قەرزەکانی ئێرانیش وتی: ناردەی کارەباو گازی ئێران بۆ عێراق بەردەوام دەبێت، چونکو یارمەتی دانی خەڵکی ئەم وڵاتەیە و چاوەڕوانین برایانی عێراقی ڕەوتی دانەوەی قەرزەکانی ئێران باشترو خێراتر کەنەوە.

سەرپەیڤ