نیسان 21, 2021 21:45 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە سەر پێویستیی دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق داوای دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنیی کرد بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق و پەسەندکراوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی بە ئەرکھێن زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە سەر پێویستیی دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی و ھەروەھا ڕوون بوونەوەی جۆری ئەو چەک و چۆڵەی کە بۆ ئەم وڵاتە دەگوازرێتەوە و میکانیزمی ھاوکاری لەگەڵ واشێنگتۆن لە بواری داکۆکی کردن لە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق پێی داگرت.

«عەلی ئەلغانمی» ئەندامی ئەم لێژنەیە ڕایگەیاند: پەرلەمانی عێراق گەڵاڵەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقی تێپەڕاندووەو ئەم پەسەند کراوەیەش ئەرکھێنە.

وتیشی: وتووێژەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بارەی بابەتگەلی ئاسایشتی و ستراتژی بە بابەتگەلێکی وەک ڕاھێنان و تەندروستی بەرتەسک بووەتەوە.

خولی سێھەمی وتووێژەکانی بەغداو واشێنگتۆن لەم مانگە زایینیەدا بەڕێوەبراو ھەردووک لا لە سەر مانەوەی لەشکریانی ناجەنگاوەر لە عێراق دا ڕێککەوتن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە، داوای ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەکەی پێنجەمی ژانویەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکەن لە بارەی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق.

سەرپەیڤ