نیسان 24, 2021 19:03 Asia/Tehran
  • قەیس خەزعەلی : ئەمریکا لە کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق جددی نیە

قەیس خەزعەلی،ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق، رایگەیاند کە لێدوانەکەی ئەم دواییەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، بەڵگەیەکی روونە لەسەر ئەوەی کە ئیدارەی ئەمریکا جیددی نییە لە کشانەوەی ھێزەکانی لە عێراق.

 

قەیس خەزعەلی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:ئەگەر حکوومەتی عێراق، لێدوانەکەی ئەم دواییەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، بەدرۆ نەخاتەوە، ئەوا لەوەدا راست ناکات کە داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی کردووە.

راشیگەیاندووە: ئەوەی لەوبارەیەوە بە روون و ئاشکرا رادەگەیەنرێت، پێچەوانەی لێدوانە نھێنەکانە.

 قەیس خەزعەلی لە تویتەکەیدا داوایکردووە کە ھەمان رێگای ئەفغانستان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بگیرێتەبەر و نووسیوویەتی: زمانی گفتوگۆ و لۆژیک لەگەڵ ئەمریکییەکاندا ھیچ سوودی نییە و رێگاکەی ئەفغانستان، تاکە رێگایە بۆ دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیش

سەرپەیڤ