مەسجدی : سەردانی زەریف بۆ عێراق دەرفەتێکی دووبارەیە بۆ بەھێزکردنی پێوەندیەکان
نیسان 25, 2021 09:30 Asia/Tehran
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەردانی محەمەد جەواد زەریف بۆ عێراقی بە دەرەفەتێکی دووبارە زانی بۆ بەھێزکردنی پوەندی نێوان دوو گەل و حکومەتی عێراق و ئێران .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئیرەج مەسجدی لە بروسکەیەکی توویتەری دا سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدای بە دەرفەتێکی دووبارە بۆ بەھێزبوونی پێوەندیی نێوان دوو گەل و دوو حکومەتی ئێران و عێرق زانی .
لەم پەیامەدا ھاتووە : پەرەپێدان و قوڵکردنەوەی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لەوان کۆماری عێراق ، ھەمیشە لە کارەکانی لەپێشەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەرووی شاندێک سەردانی عێراق بکات و دوای عێراقیش بچێتە قەتەر .