بەرپا کرانی ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە شەھید «حیجازی» لە باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق
ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە شەھید «سەردار حیجازی» بە ئامادە بوونی کەسایەتییە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی فارس، لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە شەھید «سەردار حیجازی» ، کەسایەتگەلی سیاسی، نوێنەرانی پەرلەمان، سەرۆک ھۆزەکان، مامۆستایسانی زانکۆو نوێنەرگەلێکی کەمینە ئایینی و ئەتنیکییەکان و ھەروەھا مامۆستایانی ئایینیی شێعەو سوننە بەشدار بوون.
لەو کەسایەتییە ھەرە بەرچاوانەی ئەم ڕێ و ڕەسمە «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، «ئەبو فەدەک موحەممەداوی»ی یاریدەری و «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، «عەلی شوکری» نوێنەری نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق، «شێخ خاید مەلا» سەرۆکس ئەنجومەنی زانایانی عێراق و «حەسەن ئەلجاری» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادو بنیاتنانەوە بوون.
«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغداش لە ڕێ و ڕەسمەکەدا وتی: سەردار«حیجازی» سەرکردەیەکی بیرمەند و ستراتژیست و ھاوکات کەسێکی خاکەڕاو ڕەوشت بەرز بوو.
لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمەکەدا پیشانگایەک لە مەڕ خزمەتەکانی شەھید «حیجازی» و وێنەگەلێکی فەرماندەرانی شەھیدی دیکەش پیشان درا.