دیداری زەریف لەگەڵ سەرکردەیەکی سیاسیی سوننەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395792-دیداری_زەریف_لەگەڵ_سەرکردەیەکی_سیاسیی_سوننەی_عێراق
وەزیری کاروباری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستان و کەسایەتییە عێراقییەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «خەمیس خەنجەر» لە سەرکردە سیاسییەکانی سوننەی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2021 02:46 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ  سەرکردەیەکی سیاسیی سوننەی عێراق

وەزیری کاروباری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستان و کەسایەتییە عێراقییەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «خەمیس خەنجەر» لە سەرکردە سیاسییەکانی سوننەی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەو سەرۆک کۆماری عێراقیش کۆبوونەوەگەلێکی جیاجیای ھەبوو، لەگەڵ «خەمیس خەنجەر» لە سەرکردە سیاسییەکانی سوننەی عێراقیش دیدارو وتووێژی کرد. 

زەریف لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش دیدارو وتووێژی کردو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرەو ھەرێمی کوردستان وەڕێ دەکەوێت و لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمیش دیدارو وتووێژ دەکات.