May 04, 2021 16:20 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق

کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا ھێرشیان کردئە سەر ناوچەیەکی باکووری عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەقنا، سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو بە بیانووی خەباتی دژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» ناوچەیەکی باکووری عێراقیان کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا وێڕای بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی ئەم ھێرشە، لە سەر بەردەوامیی ھێرشەکانی سوپای ئەم وڵاتەدژی مۆڵگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق پێی داگرت.

ھێزشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر بنکەکانی «پەکەکە» لە باکووری عێراق لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی بەغدا گەلێک جار ئەم ھێرشانەیان ئیدانە کردووەو بە پێشێلکردنی دەستەڵات و سەروەریی خاکی عێراقیان زانیوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی دووشەممە کارداری باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدای بانگ کردو لە بارەی پێشێلکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە لە لایەن ھێزەکانی تورکیاو سەردانی بێ ھاواھەنگیی وەزیری بەرەڤانیی ئەو وڵاتە بۆ باکووری عێراق ناڕەزامەندیی دەربڕی.

سەرپەیڤ